(سبەی):
نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌داته‌وه.
نوسینگه‌ی مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ئه‌و هەڵوێستەی ئیمانوێل ماكرۆن به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه زیان به سه‌روه‌ری عێراق و دامه‌زراوه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێـت، هاوكات پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری فه‌ره‌نساشه.
نوسینگه‌ی مالیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، جه‌خت له‌به‌رده‌وامبونی هاریكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دۆست ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام نایانه‌وێـت هیچ وڵاتێك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پینێت.
ئه‌و هەڵوێستەی نوری مالیكی دوای ئه‌وه‌دێـت كه دوێنێ ئیمانوێل ماكرۆن له كۆنگریه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مو میلیشاكان به‌حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
lak malky lesh 3abalk dastur faransa mthl basta maltak bsurya wala enta lesh ma t3qal, ra7 yeser bik mthl ma sar ma3a sa7bna al7aramy mas3ud alejramy