جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رەخنە لە سەرۆكی حكومەت دەگرێت

(سبەى):

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رەخنە لە سەرۆكی حكومەتى هەرێم دەگرێت و دەڵێت:”تائێستا سەرۆكی حكومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی نەكردوە”.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رەخنە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەگرێت و رایدەگەیەنێت، تائێستا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی نەكردوە و لەگەڵ ستافی پارێزگاکە كۆنەبوەتەوە و هاوكاری پارێزگاكەی نەكردوە.

هەروەک ئەوە دوپات دەکاتەوە کە حكومەت تائێستا وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە نەكردوە و تائێستاش لەگەڵ بەغدا پرسی بە پارێزگابونی هەڵەبجەی یەكلا نەكردوەتەوە، “بۆیە حكومەتی عێراقیش وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناكات”، بۆ چارەسەرى ئەو دۆخەش داوا لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەكات، هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بەشە بودجەی پارێزگای هەڵەبجە دیاری بكرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە