(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018) بكات، كه جگه له كورد، سوننه‌كان و به‌شێك له شیعه‌كانیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
بەهۆی ئەوەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نەیتوانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018) بکات، بۆیه پرۆژه یاساكه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی كرا و لیژنەکە سه‌رپشك كرا بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسه‌كه نه‌بوه جێی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆكرده‌وه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ماده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان له ناو پرۆژه‌یاسای بودجه و ئاراسته‌كردنی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ره‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه بو.
ناڕه‌زایی پێكهاته‌كانی عێراق له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی (2018)، زۆرینه‌یه‌كی له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروست كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه ره‌تبكرێته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه. ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: كۆ ده‌نگییه‌ك دروست بوه بۆئه‌وه‌ی بودجه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت
لەوبارەیەوە، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: زۆرینه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دروست بوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت، چونكه پرۆژه‌یاساكه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانێت داخوازییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات.
راشیگه‌یاند: سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم بكرێته‌وه به (17%).
ئه‌و مشتومڕه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی (2018) له كاتێكدایه بڕی بودجه‌ی گشتی عێراق به به‌راورد به ساڵی (2017) زیادی كردوه، بڕی كورتهێنانیش له (32) ترلیۆن دیناره‌وه بۆ (13) ترلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه.