مانگی‌ پڕ له‌ ئاسمانی‌ هه‌رێم بینرا

مانگی پڕ، کە شەوی رابردو لە ئاسمانی شاری سلێمانی وێنەی گیراوە

(سبەی):

شەوی رابردو، بۆ عاشقانی‌ دیمه‌نه‌ سروشتییه‌كان شه‌وێكی‌ تایبه‌ت بو، دیارده‌ی‌ مانگی‌ پڕ رویداو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان مانگ له‌ گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی‌ خۆیدا ده‌ركه‌وت.

دیارده‌ی‌ مانگی‌ پڕ كه‌ زۆرجار به‌ مانگی‌ ساردیش ناوده‌برێت، كاتێك روده‌دات كه‌ مانگ له‌ خولگه‌ی‌ زه‌وییه‌وه‌ نزیك ده‌كه‌وێته‌وه‌.

تەنها له‌مساڵدا دوجار دیارده‌ی‌ مانگی‌ پڕ رویداوه‌، جاری یه‌كه‌میان له‌ (12)ی‌ كانونی‌ دوه‌م رویدا، شەوی رابردوش دوبارە دیاردەکە رویدایەوە و له‌ ئاسمانی‌ شاری‌ هه‌ولێردا بەڕوی بەدی دەکرا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە