دەوڵەتی كوردستان لە نێوان دروشم‌ و واقیعدا

بەرگى کتێبەکە

(سبەى):

کتێبى “دەوڵەتی كوردستان لە نێوان دروشم‌ و واقیعدا”، کە لەلایەن دانا عوسمان-ەوە ئامادە کراوە، جگە لە تیشک خستنە سەر پایەکانى دەوڵەت و چۆنیەتى بنیاتنانى، ئایدیا جیاوازەكانى تێدا خراوەتەڕو لەبارەى لایەنە (باش‌ و خراپەكان) و میكانیزمی چۆنیەتی دروستكردن و راگەیاندنی دەوڵەت.

نوسەر و ئامادەکارى کتێبەکە ئەوە دەخاتەڕو؛ لە چوارچیوەی كۆمەڵێك پرسیاری جیاواز هەوڵدراوە لە کتێبەکەدا راو بۆچونی جیاواز وەربگیرێت، تا بتوانرێت لەم پەرتوكەدا ئایدیا جیاوازەكان بێنە بەرهەم‌ میكانیزمی چۆنیەتی دروستكردن و راگەیاندنی دەوڵەت زیاتر رونبكرێتەوە، بۆئەوەش گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری زۆربەی (كیانە سیاسیە جیاوازەكان، رۆشنبیر، ئەكادیمیست‌و سیاسیەكانی) ئەنجام دراوە.

 

ناوی كتێب: دەوڵەتی كوردستان لە نێوان دروشم‌ و واقیعدا

بابەت: گفتوگۆی رۆژنامەنوسی

سازدان‌ و ئامادەكردنی: دانا عوسمان حسێن

پیتچنین: ئامادەكار + بەشداربووان

نەخشەسازی ناوەوە: ئومێد محەمەد

دیزاینی بەرگ: ئارام عەلی

شوێنی چاپ: چاپخانەی كارۆ/سلێمانی

تیراژ: 500

نرخ: 6000

ژمارەی لاپەرە: ( ۳۳٠ )

نۆبەتی چاپ: یەكەم

ساڵی چاپ: 2017 – سلێمانی

ژمارەی سپاردن (۹٠۲)

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە