(سبەی):
سوپای توركیا هەوڵی لەشکرکێشی دەدات بۆ چونه ناو سنوره‌كانی عه‌فرین، بەڵام لەلایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه تێكشكێنرا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، ئێواره‌ی دوێنێ دوشەممە سوپای توركیا، هه‌وڵیداوه سنوری كانتۆنی عه‌فرین لە رۆژئاوای کوردستان ببه‌زێنێت و بچێته سه‌ر چیای (گر) له شارۆچكه‌ی بلبلێی ناوچه‌ی (راجۆ)، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)ه‌وه وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه كراوه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شه‌ڕ له نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا و شه‌ڕڤاناندا هاتوه‌ته ئاراوه و دواتر سوپای توركیا ناچار به پاشه‌كشه كراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنور و باره‌گاكانی خۆیان.