(سبەی):
پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران رو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئەوەش بەپێى پێشبینیەکانى به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛ رۆژی چوارشه‌ممه نزمه پاڵه په‌ستۆی توركیا رو له كوردستان ده‌كات و ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و باران به رێژه‌ی جیا جیا ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: “رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌پۆلی باران بارین لەگەڵ بارسته هه‌وایه‌كی سارد رو لەهەرێم دەکات و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و دوای زیادبونی كاریگه‌ریی ئه‌م بارسته هه‌وا سارده پێشبینی به‌فر بارین له شاری دهۆك و سلێمانی ده‌كرێت”.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم؛ له ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌دا زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه شاخاوییه‌كان نزم ده‌بێته بۆ ژێر سفر پله‌ی سیلیزی.