هەڕەشەى کوژاندنەوەى موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت

(سبەى):

خاوەنی موەلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی گردبونەوە و هەڕەشەی كوژاندنەوەی مۆلیدەكانیان دەكەن ئەگەر تا (24) سەعاتى داهاتو كرێی ئەمپێری كارەبایان بۆ زیاد نەكرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی گردبونەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، پێداچونەوە بە بڕیارەكەیاندا بكەن، ئەگەرنا ماندەگرن و موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە.

دەشڵێن؛ ئەو پارەیەی بۆ كرێی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان دانراوە بەشی دابینكردنی سوتەمەنیی و پارەی كرێكارەكانیان ناكات.

لاى خۆیەوە سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی وتی: “ئەو داواكاریانەی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە هەیە چارەسەری دەكەن و داواكانی تریشیان پەیوەندی بە قائیمقامیەتەوە هەیە و دەبێت ئەوان چارەسەری بكەن”.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ خشتەیەکى نوێ بۆ پێدانى کارەباى موەلیدە ئەهلیەکان دانرا و بەشێوەیەک بۆ مانگی (یانزە) نرخی هەر ئەمپێرێك (42) دینار دانرا واتە ئەگەر مۆلیدەیەك (180) سەعات كاری كردبێت ئەوا بۆ ئەمپێرێك بڕی حەوت هەزار و (500) دینار وەردەگرێت و پێویستیشە لە بەیانیاندا  لە سەعات (7:00 – 8:00) و عەسران لە (2:30)یەوە بۆ (1:00)ى شەو كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت لەو کاتانەدا کە کارەباى نیشتمانى نابێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە