تیروپشکی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا راکێشکرا

(سبەی):

تیروپشکی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا راکێشکرا و ریاڵ مەدرید ئەرکی ئاسانە و بەرشەلۆنەش لە یارییەکی سەختدا روبەروی سێلتافیگۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە تیروپشکی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا راکێشکرا و یانەی ریاڵ مەدرید روبەروی یانەی نۆمانسیا دەبێتەوە و یانەی بەرشەلۆنەش بەرامبەر سێلتافیگۆ یاری دەکات، ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤالانسیاش روبەروی لیدا ئیسبۆرتیڤۆ و لاس پالماس دەبنەوە.

یارییەکانی قۆناغی رۆشتن لە رۆژانی (2،3،4)ی مانگی کانونی دوەی داهاتو بەڕێوە دەچێت و یاری گەڕانەوەش لە رۆژانی (9،10،11)ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە