(سبەی):
هه‌ردو حكومه‌تی سعودیه و عێراق په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (18) رێكکه‌وتننامه‌یان له بواری وزه‌دا ئیمزا كردوه.
خالد فالح، وه‌زیری وه‌زی سعودیه رایگه‌یاند، حكومه‌تی ریاز گرنگییه‌كی زۆر به به‌هێزكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات، به تایبه‌ت له بواره‌كانی بازرگانیی و وزه‌دا.
وه‌زیری وزه‌ی سعودیه كه به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی له عێراقه، له کاتی بەڕێوەچونی پێشانگا‌ی نه‌وت و وزه‌دا كه له به‌سره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند؛ تا ئێستا كۆمپانیاكانی عێراق و سعودیه (18) رێکكه‌وتننامه‌یان له بواره جیاوازه‌كانی كه‌رتی وزه‌دا ئیمزاكردوه.
وتیشی: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ریاز و به‌غداد، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردو وڵاتی دراوسێدایه.
هەروەها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی بواری وزه.