راستگۆ خه‌لیل
له دوای پرۆسه‌ی شكستخواردوی راپرسی و به بن به‌ست گه‌یشتنی مه‌سه‌له‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و هه‌رسهێنانی پرۆسه‌ی سیاسی و داته‌پینی ئه‌زمونی حكومڕانی و خراپی ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتداران و له ده‌ستدانی ناوچه جێناكۆكه‌كان و هه‌ڕاج كردنی سه‌راخن و ژێرخانی ئابوری نه‌ته‌وه‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی بێشوماری نیشتمان و ناشه‌فافی له كه‌یسی نه‌وتداو په‌یدا بونی مافیای نه‌وت به جۆرێك، سامانی ژێر زه‌وی له نیعمه‌ته‌وه كرده نه‌گبه‌ت بۆ گه‌ل و هاوڵاتیان، ده‌ركه‌وتنی ئیفلاسی ئابوری و سیاسی ده‌سه‌ڵات و دروستكردنی كۆمه‌ڵگای حیزبی و زۆربونی نادادی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی و بنیادنانی دیواری چینایەتی و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفرو ئه‌ی ره‌قیب، هه‌روه‌ها كه‌م بونه‌وه‌ی پشتوانی و هاوسۆزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم و لاوازی زانستی دبلۆماسی و زیادبونی ناكۆكی ناوخۆیی به‌رهه‌می چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی حكومڕانی حیزبیی ده‌سه‌ڵاتدارو شكستخواردوه له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رون بوه عه‌قڵی شاخ ناتوانێت، له‌گه‌ڵ شار‌و شارستانێت و سه‌رده‌می نوێ‌دا سازشی هه‌بێت و خۆی بگونجێنێت، بێ به‌رهه‌م بونی حكومی بنه‌ماڵه‌و شكانی ته‌لیسمی چه‌كی ده‌ستی حیزب و دزێوی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران به قه‌یران و بێتام بونی شاردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی له ناو به‌رگی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یداو له دوای ساڵانێك كڕینی ئیراده‌ی سیاسی به پۆست و پاره‌و له دوای فشبونه‌وه‌ی ئه‌مری واقع و په‌كکه‌وتنی زه‌بری هێزو بێ كه‌ڵكی چه‌كی حیزب له رۆژی گرفتاریدا، به‌شێكه له پرۆژه‌و خه‌رمانی رابردوی شكستخواردوی هه‌رێم كه به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می ئه‌دای ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نابه‌رپرسه، كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه گه‌ل له شكستێكه‌وه ده‌به‌ن و بۆ نوشستێكی تر‌و له قه‌یرانێكه‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ قه‌یرانێكی تر به عه‌قڵی خیڵ و شاخ و شۆڕشگێڕی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ت و ده‌وڵه‌تداریدا ده‌كه‌ن.
له دوای هه‌مو ئه‌مانه ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه سیاسییه‌كان و كاربه‌ده‌ستان په‌ند له هه‌ڵه‌كانی رابردو وه‌ربگرن و شكسته‌كان بكه‌نه په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئێستا بۆ ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانانه‌و قه‌رەبوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردو، زه‌روره هێزو خوێنی نوێی دڵسۆز‌و شاره‌زاو خه‌مخۆر و یاسا دۆست كاربكه‌ن بۆ بنیادنانی بنه‌ماكانی حكومه‌تێكی دادگه‌رو هاوچه‌رخ و خزمه‌تكارو هه‌رێم له قۆناغی شۆڕشه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شارستانیه‌ت و كاربه‌ده‌ستی له قۆناغی خۆپه‌رستییه‌وه بگه‌یه‌نێته خاڵی خه‌ڵك دۆستی و كاربه‌ده‌ستی له‌سه‌رده‌می خودبینی و خۆ سه‌نته‌ربونه‌وه به‌ره‌و بۆ خه‌ڵك ژیان بۆ خوا ژیان و هاوڵاتی بینی و مرۆڤ سالاری و ئینسان په‌روه‌ری ببات، ده‌سه‌ڵات له میراتگیری و خۆ فه‌رزكردنه‌وه بخاته سه‌ر رێڕه‌وی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و به ره‌وشی ئاشتیانه، ئه‌م هێزه نوێیه له بری ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژو خه‌ڵكی كراوه‌ته قوربان و خزمه‌تكاری ده‌سه‌ڵات، كاربه‌ده‌ستی بكاته خزمه‌تكار بۆ خه‌ڵك و له‌مه‌ودوا هاوڵاتیان نه‌كرێنه قوربانی كورسی و پۆست، به‌ڵكو كورسی و پۆست ببێته فیدای هاوڵاتیان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی خێڵه‌كییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغی حكومڕانی به‌شێوه‌ی زانستی و هاوچه‌رخ، هێز له ژێر ده‌ستی حیزب بێته ده‌ره‌وه‌و بكرێت به هێزێكی نیشتمانی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات روبدات له نێوان هێزه ته‌قلیدو كۆنه‌كان و هێزی نوێ و بزاڤی سیاسی مه‌ده‌نی، له‌مه‌ولا سیاسه‌تكردن له پێناو كه‌س و حیزب و خێڵدا بگوازرێته‌وه و فراوان بكرێت بۆ سیاسه‌تكردنی حه‌كیمانه له پێناو نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان‌دا، نان و ئاسایش و دادگه‌ری ئامانج بێت و شكۆ بۆ تاكی كورد بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌م قۆناغه خراپه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه تێنه‌په‌ڕێنین، ئه‌وه زه‌مانه تێمان ده‌په‌ڕێنیت و نائومێد‌و سه‌رگه‌ردانمان ده‌كات ناتوانین له قۆناغی شكست و قه‌یرانه‌وه پێبنێینه قۆناغی بنیادنان و سه‌رمایه‌گوزاری و پێشكه‌وتن، ناتوانین په‌ند له شكسته‌كان وه‌ربگرین و بیكه‌نه په‌یژه‌وپێدا سه‌ركه‌وین بۆ ئاینده‌یه‌كی دڵگیرو شیاو به‌رز، ئاینده‌یه‌ك كه شیاوی هه‌مو تاكی كوردی مه‌رد بێت.