ماكرۆن: سەركەوتنی یەكجاریی بەسەر داعشدا رادەگەیەنرێت

ماکرۆن لە دەوحە

(سبەى):

سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە دەوحە ‌و لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان ‌و بەرپرسانی باڵای قەتەر كۆبوەوە، راشیگەیاند: هەرچەندە شەڕی داعش بەمزوانە كۆتایی دێت، بەڵام ئەركی دیكەیان لە پێشە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا، بە یاوەریی وەفدێكی باڵا، بەسەردانێكی یەك رۆژە گەیشتە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر و بارەگای هێزەكانی هاوپەیمانانی بەسەر کردەوە و چەند پرسێكی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان تاوتوێ‌ كردوە.

دواتر سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر كۆبوەوە‌ و ئاماژەی بەوە كرد؛ پێویستە هەماهەنگییەكی باش هەبێت بۆ ئاڵۆگۆڕی زانیاریی لەنێوان وڵاتاندا، لەپێناو نەهێشتنی تیرۆر ‌و توندوتیژی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە