“وەرگرتنی رای گۆڕانخوازان بزوتنەوەكە نوێدەكاتەوە”

(سبەى):

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بازنە و رایەڵەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كۆبوەوە، هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش دەڵێن؛ وەرگرتنی رای گۆڕانخوازان بزوتنەوەكەیان نوێدەكاتەوە.

لە كۆبونەوەكەدا كە لە مەكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچو، هەڵسوڕاوانی بازنە و ڕایەڵەكانی سنوری ناحیەكانی سیروان، خورماڵ، بیارە و تەوێڵە بەشداربون، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و بزوتنەوەی گۆڕان كرا.

هەڵسوڕانی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن؛ ئەنجامدانی ئەو جۆرە كۆبونەوانە و وەرگرتنی رای هەڵسوڕاوان بزوتنەوەی گۆڕان نوێدەكاتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە