کتێبی بیروباوەرەکان

(سبەی):

کتێبی بیروباوەرەکان کە لەلایەن فریاد هەورامییە ئامادەکراوە، باس لە بابەتی یەکترقبوڵکردن و رێزگرتنی بیروباوەرەکان دەکات کە بناغەی گەلێکی داهێنەر و پێشکەوتو دەبێت لە هەمو بوارەکاندا.

ئامادەکاری کتێبەکە ئاماژە بەوە دەکات، بیروباوەرەکان لە سەرەتای دروستبونیی مرۆڤایەتییەوە تائێستا و تا کۆتایی ژیانی مرۆڤایەتی لەسەر ئەم هەسارەیە، پێویستییەکی هەستیاربوە.

دەشڵێت: ئەگەر لە نێو هەر نەتەوە و کۆمەڵگایەکدا بیروباوەرەکان بە مەبەستی تایبەتی بەکارهاتبێتن، یاخود بیروباوەرەکان یەکترینا نەخوێندبێتەوە و یەکتریان قبوڵ نەبوبێت، ئەوا کۆتاییەکی ماڵوێرانکەر و کاولکاری لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندە بۆ ئێستا و ئایندەی ئەو کۆمەڵگا و گەلە هەبوە.

ناوی کتێب: بیروباوەرەکان

ئامادەکردنی: فریاد هەورامی

دیزانی بەرک: باوەرعەلی حاجی

چاپخانە: هێڤی – هەولێر

ژمارەی چاپ: یەکەم

تیراژ: 1000 دانە

ساڵی چاپ: 2018

شوێن: سلێمانی

نرخ: (8000) دینار

ژمارەی سپاردن: 717

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە