(سبەی):
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكێكی توركیا داده‌نرێت بۆ ئه‌و وڵاته دوای (65) ساڵ.
دوای گه‌یشتنی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس سه‌رۆك كۆماری یۆنان كۆبوه‌وه و بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ردانی ناوچه‌ی باكوری رۆژهەڵاتی یۆنان بكات و كه‌مینه‌ی موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر بكاته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری یۆنان، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند؛ په‌یماننامه‌ی لۆزان كه له (1923) ئیمزاكراوه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی بۆ دیاریكردنی سنوره‌كانی نێوان توركیا‌و یۆنان به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، موسڵمانه‌كانی یۆنان هه‌مان مافیان نیه كه مه‌سیحیه‌كان هه‌یانه له‌توركیا، هاوکات سه‌رۆك كۆماری یۆنانیش رایگه‌یاند؛ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و په‌یماننامه‌یه دانوستانی له‌سه‌ر ناكرێت.