(سبەی):
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی ئاشکرای دەکات؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وڵامی نامه‌كه‌ی داونه‌وه و پێی راگه‌یاندون به‌م نزیكانه وڵامی كرداری ده‌بێت بۆ پێدانی موچه‌ی مامۆستایان.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند: رۆژی (11/11/2017) هه‌وڵیاندا حه‌یده‌رعه‌بادی ببینن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بو، دواتر نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و تێیدا ئاماژه‌یان به گرفته‌كانی مامۆستایان و موچه‌خۆرانی هه‌رێم كردوە ئاگاداریان كردوەتەوە، ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات كێشه‌ی موچه‌ی مامۆستایان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده لەهەرێمی کوردستان به‌ته‌واوی په‌كی ده‌كه‌وێت.
مامۆستا عادل حەسەن ئاشکرای کرد؛ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وڵامی نامه‌كه‌یان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق وه‌رگرتوەته‌وه و تێیدا عه‌بادی پێی راگه‌یاندون به‌منزیكانه وڵامی كرداریی و تایبه‌تی ده‌بێت بۆ مامۆستایان و موچه‌خۆرانی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی کوردستان.