(سبەی):
چالاكییه‌كانی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی دوبه‌یی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی به ئاماده‌بونی ژمارەیەک ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌ستی پێكرد کە چه‌ندین فیلمی عه‌ره‌بی و بیانیی تێدا نمایش ده‌كرێن.
چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵی دوبه‌ی تا رۆژی (13)ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی فیستڤاڵه‌كه‌دا (140) فیلم له (51) وڵاته‌وه نمایش ده‌كرێت گرنگییه‌كی زۆر به فیلمه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فەریقا دراوه به‌تایبه‌ت ئێران و سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵدا مه‌راسیمی رێزلێنانی تایبه‌ت بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك رێكخراوه كه ئه‌وانیش بریتین ئه‌ستێره‌ی ئوستورالی و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار، كیت بلانشێت له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی پاتریك ستیوارت، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی بۆلیود عیرفان خان و سینارستی میسری وه‌حید حامد.
دیاترین ئه‌و ئه‌ستێرانەی كه ئه‌مساڵ له فیستیڤاڵه‌كه ده‌ركه‌وتن بریتی بون له هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك یوسرا و سه‌فیه عومه‌ری و هند سه‌بری و ئه‌حمه‌د حلمی و مونا زه‌كی، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی توركی توبا بویوكستون، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی بۆلیود سونام كاپور، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه.