(سبه‌ی):
به‌هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه، رۆژانه ئابوریی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌ڵێت: له‌دوای راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه، ژماره‌ی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕێژه‌ی (72%) دابه‌زیوه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ده‌كات، ساڵانی رابردو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رۆژانه (50) بۆ (60) گه‌شتی ئاسمانی هه‌بون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زیوه بۆ (5) بۆ (6) گه‌شتی ئاسمانی، له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشتر رۆژانه هه‌زارو (500) كه‌س گه‌شتیان كردوه، به‌ڵام ئێستا رۆژانه ته‌نیا (350) كه‌س گه‌شت ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌دوای راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، رۆژانه هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (400) هه‌زار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه.