هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ستایشی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

(سبەی):

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایده‌گه‌نێت؛ له‌ پشتیوانیكردنی‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌پێناو رێگریكردن له‌ رێكخراوێكی‌ وه‌ك داعش.

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌پاڵپشتیكردنی‌ عێراق له‌رێگه‌ی‌ پشتیوانیكردن له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی‌ رێگریكردن له‌ دوباره‌ گەڕانەوەی داعش و به‌كارهێنانی‌ عێراق بۆ خۆ حه‌شاردان.

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ستایشی‌ قوربانیدانی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردوه‌ له‌شه‌ڕی‌ داعشدا.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ له‌ وتارێكدا كۆتایی‌ هاتن و پاككردنه‌وه‌ی‌ خاكی‌ عێراقی‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش راگه‌یاند و سوپاسی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كانی‌ كرد، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ بهێنێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە