دوكان؛ لە پێنج مانگدا (17) گیانلەدەستدان و (104) بریندار

روداوەکانى هاتوچۆ جگە لە زیان قوربانى لێدەکەوێتەوە

(سبەى):

تەنها لەماوەى پێنج مانگی رابردودا (75) روداوی هاتوچۆ لە سنورى قەزاى دوکان تۆمار کراون کە بەهۆیانەوە (17) کەس گیانیانلەدەستداوە و (104) کەسیش برینداربون.

ئاراس عەبدولڕەحمان، رێگەپێدراوی پۆلیسی هاتوچۆی دوكان لەبارەى ئامارى روداوەکانى ماوەى رابردوەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى وت:”لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا (75) روداوی هاتوچۆ لە سنوری قەزای دوكان رویانداوە و بەهۆیانەوە (17) هاوڵاتی مردون و (104) هاوڵاتی تریش برینداربون”.

لەبارەى هۆکارەکانى زیادبونى روداوەکانى هۆتوچۆوە وتى:”بەشێك لە روداوەكان بەهۆی خراپی رێگاوبانەكانی سنوری قەزای دوكانەوە رویانداوە و ئەوانەى دیکەش بەهۆى پابەند نەبون بە رێنماییەکان”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە