تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵح چۆن نێژراوە؟

(سبەى):

ئاژانسێک زانیارى لەبارەى تەرمى عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆكی پێشوی یەمەن بڵاودەکاتەوە و ئەوە دەخاتەڕو؛ تەرمى ساڵح لەلایەن حوسییەكانەوە لە سەنعای پایتەخت نێژراوە و كەمتر لە (10) كەس لە ناشتنەکەیدا ئامادەبون.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی پارتی كۆنگرەی میللی یەمەنەوە بڵاویكردەوە؛ تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵح لەلایەن حوسییەكانەوە لە سەنعای پایتەخت نێژراوە و رێگەیانداوە كە كەمتر لە (10) كەس لە كەسە نزیكەكانی ساڵح بەشداری رێوڕەسمی ناشتنەکەی بكەن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ ناشتنی عەلی عەبدوڵا ساڵح لەلایەن حوسییەكانەوە دوای ئەوەهات كە بنەماڵەكەی رەتیانكردەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵحدا مەرجەكانی حوسیەكان  قبوڵ بكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە؛ رۆژی سێشەممە بەشێك لەمیدیا  عەرەبیەكان بڵاویانكردەوە، عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ناوچەی سەنحانی زێدی خۆی بەبێ‌ بەڕێوەچونی هیچ رێوڕەسمێك نێژراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە