(سبەى):
ناپۆلى چانسى یەکسانبونى ئینتەرمیلان و یۆڤێنتۆسى رکابەرى نەقۆستەوە و نەیتوانى بگەڕێتەوە پێشەنگى خولەکە.
ئێوارەى ئەمرۆ یانەى ناپۆلى لە گەڕى (16)ى خولى ئیتاڵیدا میواندارى یانەى فیورەنتیناى حەوتەمى ریزبەندى کرد و چانسى ئەوەى هەبو بە بردنەوە و وەرگرتنى سێ خاڵى یاریەکە بگەڕێتەوە پێشەنگى ریزبەندى خولەکە و جێگە بە ئینتەرمیلان چۆڵ بکات کە شەوى رابردو لەگەڵ یۆڤێنتۆس یەکسانبو، بەڵام نەیتوانى سێ خاڵى یاریەکە بەدەستبهێنێت و تەنها یەک خاڵى یاریەکەى وەرگرت دواى ئەوەى کەوتە داوى یەکسانبونەوە.
بەو ئەنجامەش ناپۆلى بوە خاوەنى (39) خاڵ و لە دوەمى ریزبەندیەکە مایەوە و بە جیاوازى یەک خاڵ لەدواى ئینتەرمیلانەوەیە، فیورەنتیناش لە ئەگەرى بردنەوەى میلاندا پلەیەک دێتە خوارەوە.