(سبەی):
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بودجه‌ی یارمه‌تیدانی بیانی كه‌مكردوه‌ته‌وه، ئاژانسی هاوكارییه حكومییه‌كانی ئه‌مەریكا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی ده‌كات به یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ده‌ربازبونی له كارییگه‌رییه خراپه‌كانی شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی تیرۆر.
تۆماس ستال، راوێژكاری ئاژانسی ئه‌مەریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند؛ به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه سه‌ره‌كییه‌كان و یارمه‌تیدانی زیاتری عێراق به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مینه‌كانی عێراق له‌روی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه دوچاری كۆمه‌ڵكوژیی و راگواستن و توندوتیژیی بونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مەریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه عێراق دوچاری كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر بوه‌ته‌وه، بۆیه هاوكارییه‌كان بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوتوێی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن هاوكارییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ قوربانیانی ده‌ستی داعش.