(سبەی):
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا پۆستی سكرتێری گشتی هه‌ڵنابژێردرێت و ئه‌و پۆسته وه‌كو پێشتر بۆ مام جه‌لال ده‌هێڵرێته‌وه.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند، رۆژی (31)ی كانونی دوه‌می ساڵی داهاتو یه‌كێتی كۆنگره ده‌به‌ستێت.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ناوی پۆستی سكرتێری گشتی له كۆنگره‌دا بۆ مام جه‌لال ده‌مێنێته‌وه، واته پۆسته‌كانی خوار پۆسی سكرتێری گشتی له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێشنیازكرا (10) كه‌س له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه تائێستا هه‌ڵنه‌بژێردراون و ئه‌وه‌ش به‌واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی دێت.