دواى (30)ساڵ، لە سعودیە هۆڵی سینەما دەکرێتەوە

(سبەى):

دوای قەدەغەكردنی بۆماوەی (30) ساڵ، بڕیارە لە ساڵی (2018)ەوە حكومەتی سعودیە رێگە بە كردنەوەی هۆڵی سینەما بدات لەو وڵاتەدا.

وەزارەتی رۆشنبیری سعودیە رایگەیاند لە (2018)دا مۆڵەتی كردنەوەی هۆڵی سینەما دەبەخشێت و یەكەمین سینەماش لە ئازاری داهاتودا دەكرێتەوە.

وەزیری رۆشنبیری سعودیە رایگەیاند؛ ئەم هەنگاوە خاڵێكی وەرچەرخانە لە گەشەكردنی ئابوریی رۆشنبیری لە سعودیەدا.

لە حەفتاكانی سەدەی رابردودا ژمارەیەكی زۆر لە هۆڵی سینەما لە سعودیەدا هەبون، دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە قەدەغەكران.

كردنەوەی هۆڵی سینەما و بەخشینی مۆڵەتی شۆفێری بە ژنان لە ماوەی رابردودا لە چوارچێوەی ئەو پلانی چاكسازییەدایە كە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دایڕشتوە بۆ بواری ئابوری و كۆمەڵایەتی.

بڕیاری كردنەوەی هۆڵی سینەما لەلایەن دەرهێنەر سعودییەكانەوە پێشوازی لێكرا و هەریەك لە هەیفا مەنسور و ئەیمەن تارق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە