یەكەیەكی نوێ بۆ پاڵاوگەی كەركوك زیادكراوە

(سبەى):

وەزارەتی نەوتی عێراق یەكەیەكی نوێی پاڵاوگەی كەركوكی خستەكار، بەوەش توانای بەرهەمهێنانی ئەو پاڵاوگەیە بۆ (56) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزدەبێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوت، جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندوە؛ ئەو یەكەیە توانای پاڵاوتنی (13) هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە لە رۆژێكدا.

ئەوەش خراوەتەڕو؛ بەهۆی كارخستنی ئەو یەكەیەوە بەرهەمی پاڵاوگەكە بەشی پێدوایستیەكانی كەركوك و چەند پارێزگایەكی دیكە دەكات و دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی بەشێكی زۆری ئەو دراوە قورسانەی كە بەهۆی هاوردەكردنی سوتەمەنییەوە لە دەرەوە لەدەستدراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە