نه‌وزادی موهه‌ندیس
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌وه كه مێژوی خه‌باتی كوردایه‌تیمان و مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان به‌درێژایی هه‌زاران ساڵه، هه‌ر به‌ڕه‌شی و تاریكی و بێئومێدی ماوه‌ته‌وه و گه‌ر بۆ ساتێكی مێژویی كورتیش به‌خت یاوه‌رمان بوبێت ئه‌وا تاسه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌بوه، هه‌ربۆیه گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژو هه‌ڵبده‌ینه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری ناسۆر و كاره‌سات و شكست و خۆخۆری و ململانێی ناڕه‌وای ناوخۆیی له‌سه‌ر پۆست و پله و ئیمتیازات و ده‌سه‌ڵاتێكی كاتی بوه، نه‌ك له پێناو نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا بوبێت وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌ش و رۆشن.
راسته ئه‌م مێژوه‌ی كورد سه‌رتاپای به‌ده‌ست و پلانی كورد خۆی نه‌خشی نه‌كێشراوه و به‌شی هه‌ره زۆری له‌لایه‌ن دوژمنان و داگیركارانی كورد و كوردستانه‌وه پیلانی ناحه‌زانه‌ی بۆ داڕێژراوه و كوردستانیان داگیر و دابه‌شكردوه له‌م ناوچه گرنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، كه بۆخۆی وه‌ك نه‌فره‌تێكی ئه‌زه‌لی گیرۆده‌ی شه‌ڕ و كوشتار و نائارامی بۆته‌وه.
هه‌ڵكه‌وته و پێگه‌ی جیۆسیاسی كوردستانیش هۆكاریكی زه‌قی ئه‌م نه‌فره‌تی داگیر‌و دابه‌شكردنه‌ی كوردستانه‌و كورد بۆخۆشی پێده‌چێت له‌ئاست لێپرسراوێتی قۆناغه‌كان و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كاندا نه‌بوبێت و نه‌یتوانیبێت ئیداره‌ی ململانێ و په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان بكات، جا ئه‌وه‌ش یان له نه‌زانین و بێئاگاییه‌وه بوه یان دوژمنان كوردیان فریوداوه و خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نه‌بونه و كوردیش بۆ خۆی نه‌یزانیوه چۆن دۆست و دوژمنه‌كانی دیاریبكات و هه‌ڵیانببژێرێت.
كورد له ئێستاداو له‌م ساڵی (2017)ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌دا مێژوه ره‌ش و تاڵه‌كه‌ی خۆی دوپات ده‌كاته‌وه، ساڵی(2017) وه‌كو هه‌مو ساڵه‌كانی پێشخۆی ساڵێكی به جه‌فاو وشك و بێ خێر و خۆشی بو، چونكه:
ساڵی دورینه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ژیانی چه‌ندین له سه‌ركرده و رابه‌ره كاریزما مه‌زنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بو.
ساڵی داگیركردنه‌وه‌ی (51%)ی خاكی كوردستان و قه‌تیسكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بوو كه به‌خوێن و فرمێسكی هه‌زاران شه‌هید و بریندار رزگاركرابونه‌وه له ساڵی (2014)ەوە.
ساڵی به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه دارایی و ئیداری و سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كانیشی هاتۆته سه‌ر و كوردستان له‌م به‌شه‌ی باشوردا به ناسۆرترین و جه‌رگبڕترین چركه‌ساته‌كانی مێژوی خۆیدا تێپه‌ڕده‌كات.
ساڵێكی پڕ له‌كاولكاری و داڕمانی ئاوه‌دانی و ژێرخانی ئابوری و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی سیاسی بۆ ده‌یه‌ها ساڵی تر بۆ دواوه بو.
ساڵی رودانی كاره‌ساتی سروشتی ((بومه‌له‌رزه)) له كرماشان و سه‌رپێڵی زه‌هاو و جوانڕۆ و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی و كه‌ركوك و …هتد. و زیان گه‌یاندن به كورد‌و كوردستان بو.
ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی بێئومێدی و چاره‌ڕه‌شی له ئاینده، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی و بڕیاری كوشنده و ناڕاستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه و په‌رتكردنی ریزه‌كانی نێوماڵی كورد خۆی و تێكدانی په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه بو.
له‌كاتێكدا كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابوردودا زۆر گه‌شه‌یان كردبو و گه‌وره‌ببون و له‌هه‌مو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌گه‌رمی باسیان لێوه‌ده‌كرا و به‌چاوێكی رێزیشه‌وه ته‌ماشای خه‌بات و قوربانیه‌كانی كوردیان ده‌كرد، له‌ڕوی ئیداره و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان ده‌كرد نه‌ك هه‌رێمێكی بچوكی نێو ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی، بەڵام له‌لایه‌ك به‌هۆی هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه و گۆڕانكاریه سیاسیه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی عینادی سیاسیه‌وه هه‌مو ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وته‌كانی (26) ساڵی حوكمڕانیمان له‌ده‌ستداو گه‌ڕاینه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و سنوری ساڵی (1991).
بۆیه به‌هه‌ق ساڵی (2017) له مێژوی خه‌باتی كوردایه‌تیدا یه‌كێكه له ساڵه به‌جه‌فا و كاره‌ساتبار و كاولكاریه‌كان و هیچ كات ئومێدی پێناخوازین و هه‌رگیز ناڵێین خۆزگه‌مان به‌ساڵی (2017) و خواخواشمانه هه‌رچی زوتر هه‌یه ئه‌م (15) رۆژه‌ی كه ماوه به‌زویی به‌جێمان بهێڵێت و به‌رۆكمان به‌ربدات تاكاره‌ساتی گه‌وره‌تر و جه‌رگبڕترمان به‌سه‌ردا نه‌هێنێت.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شكست و كاره‌ساتانه‌مان زۆر درێژه نه‌كێشێت و ئه‌م نسكۆیه‌شمان بگۆڕینه‌وه به‌سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
ساڵی دادێ ساڵی (2018) ساڵی ئومێد و گه‌شانه‌وه و خۆشگوزه‌رانی و یه‌ك و یه‌كگرتویی نێوماڵی كورد بێت. ساڵی نه‌مانی قه‌یران و ترس و بێئومێدی بێت، ساڵی هه‌ستانه‌وه و خۆنوێكردنه‌وه‌ی كورد بێت له‌و گلانه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌ی كه به‌سه‌ر خۆیدا هێنای.