(سبەی):
ئا: گەیلان عەباس
(خەباتی پەرلەمانی کورد لە تورکیا) نوێترین راپۆرتی شیکاری ژوری توێژینەوەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە “لەپاش کودەتا سەربازییەکەی ساڵی (١٩٨٠)ی تورکیا، خه‌باتی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا بەرەوپێشچونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لێره‌و له‌وێ چه‌ندین پارت و بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیکاو رێکخراوی کوردی به ئه‌نجامدانی کار‌و چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی بونی خۆیان سه‌لماند. هەندێکیان بروایان بە میکانیزمی شۆرش و خه‌باتی چه‌کداری هه‌بو له نمونه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەندێکی دیکەشیان رێکاری خه‌باتی مه‌ده‌نیان هه‌ڵبژاردو ده‌ستیاندایه ئه‌نجامدانی کار‌و چالاکی سیاسی، له‌نمونه‌ی پارته‌کانی وه‌ک (هه‌پ، ده‌پ، هاده‌پ … هتد)”.
هەروەها هاتوە “هەمیشە خاڵی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پارته سیاسییه کوردییه‌کانی تورکیابوە، بریتی بوە له تێکۆشان و خه‌بات له پێناو دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به ئامانجی به‌روپێشوه‌چونی پرسی کورد له تورکیا و روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارته سیاسییه کوردییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، ئه‌وه‌ش له رێگای ده‌ستور و یاسا کارپێکراوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و په‌نابردن بۆ یاساغکردنی کاری سیاسی له چالاکەوانان و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، تا داخستن و قه‌ده‌غه‌کردنی پارته سیاسییه‌کان و کۆڵنه‌دان له خه‌باتی سیاسی و شۆرگێری و به‌رده‌وامیدان به خه‌بات و هێنانه ئارای ئه‌لته‌رناتیڤی جیاواز، به پێی جیاوازی قۆناغه‌کان، به نمونه له ساڵی (1990 تا 2012) نزیکه‌ی (10) پارتی سیاسی کوردی له تورکیادا داخراون وپه‌رله‌مانتاران و ئه‌ندام و لا‌یه‌نگرانیان زیندانی‌کراون. به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌ره‌ڕای توندکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا له‌سه‌ریان”.
لەو راپۆرتە شیکارییەدا ژوری توێژینەوەی سیاسی تیشکی خستوەتە سەر خه‌باتی سیاسی کورد له تورکیا، به دیاد‌یکراویش خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌دوای ساڵی (1990)، له‌و نێوانه‌دا باس له ئه‌زمونی پارته سیاسییه کوردییه‌کان دەکات بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مانی تورکیا له هه‌په‌وه بۆ هه‌ده‌په.
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتوە “کوردانی تورکیا پاش تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌شت پارتی سیاسی و دوای (25) ساڵ، سه‌رئه‌نجام توانیان بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوی تورکیادا له‌رێگه‌ی پارتێکی سیاسییه‌وه بگه‌نه په‌رله‌مانی تورکیا‌و به‌ربه‌ستی (10%) په‌رله‌مانی له دو هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2015) تورکیادا له‌رێگه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لانه‌وه تێپه‌ربکه‌ن وئەوەش هۆشداری دایه ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا، هەروەها ئاماژه‌یه‌کیش بو له‌به‌رده‌م به‌هێزبونی کورد له تورکیا‌و ئاراسته‌کردنی دۆزی کورد له تورکیا بۆ دۆزێکی فه‌رمی و کارکردن له پێناو سه‌ربه‌خۆکردنی کورده‌کان له تورکیا له‌روی ئه‌رک و ماف و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه”.
له ئێستاشدا، پاش چڕکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌ردو پارتی (ده‌به‌په و هه‌ده‌په)و ده‌ستگیرکردنی لەشکرێک لە سیاسەتمەدارو چالاکوانی سیاسی و رۆژنامەنوسانی کورد له تورکیا، به‌تایبه‌ت دوای هەوڵی کوده‌تاکه‌ی (15 ته‌موزی 2015)، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م پارته کوردیانه‌ش هاوشێوه‌ی پارته کوردییه‌کانی رابردو، هه‌مان چاره‌نوس چاوه‌روانیان بکات و یاساغ‌کردن و داخستنی پارتەکەیان ببێته کارتی ئاینده‌ی حکومڕانانی تورک له‌به‌رامبه‌ر چالاکانی کورد. له‌به‌رامبه‌ردا کوردانی تورکیا ده‌که‌ونه به‌رده‌م دۆخێکی نوێ و ده‌ستبردن بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی نوێ، له پێناو به‌رده‌وامیدان به تێکۆشان و خه‌باتی په‌رله‌مانی بۆ زیاتر داکۆکیکردن له دۆزی ره‌وای نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان له تورکیادا.
kurdany bakur lekolaraway zor aznayan haya ewa lekolinawa bo am Doxa chaq bastway bashur bkanawa charayaky bo bdoznawa ba bochuny mn rapariny gshty bashtryn charasara yan lanawbrdny mas3ud barzany u bnamalakay agina batamay hich mabn ta aw xaena dza xofrosha gandala mabe kas asudaw sarbaxo nabe estash dalem am refrandomay krd bo swltan ardoghan bo away dozy kurd pasha kshe pe bka.