عەبادی: پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عێراق

عەبادى لە پەراوێزى كۆنگرەی نێودەوڵەتی كەشوهەوا لە پاریس

(سبەى):

پاش گەشتێكی دو رۆژە بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بەشداریكردن لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی كەشوهەوا و كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی فەرنسا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتەوە بەغدا.

لە وتارێكیدا كە لە كۆنگرەكە پێشكەشیكرد عەبادی رایگەیاند، خاكی عێراق لە تیرۆریستان پاككراوەتە و ئێستا بەرەو ئاوەدانكردنەوە و گرنگیدان بە ژینگە هەنگاو دەنێت، هەوڵێكی نێودەوڵەتیش هەیە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق.

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عێراق و شانبەشانی هێزەكانی تر شەڕی لە دژی داعش كردوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ خواستێك هەبو بۆ ئەوەی لە رێگەی ریفراندۆمەوە ناكۆكی لە نێوان سوپا و پێشمەرگە دروست بكرێت، بەڵام ئێمە وتومانە پێشمەرگە بەشێكە لە هێزە عێراقیەكان و پێویستە هاوكاری بكرێن.

وتیشى:”ئەوە راستیە و ئێمە وای دەبینین کە یەكێك لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر بونی گەندەڵی بو، بۆیە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی ئەركی سەركیمانە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە