(سبەی):
دادگای ئامه‌د له باكوری كوردستان داوا ده‌كات سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په راسته‌وخۆ به‌شداری دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی بكات.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، دادگای حه‌وته‌می سزا قورسه‌كانی ئامه‌د به نوسراوی فه‌رمی گرتوخانه‌ی ئه‌درنه‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئاماده‌ی دادگای ئامه‌د بێت و راسته‌وخۆ به‌شداری دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی بكات.
بڕیاره سبه‌ینێ دادگاییكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له سەعات نۆی سه‌رله‌به‌یانی له ئامه‌د ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی (22)ی حوزه‌یرانی رابردو داواكرا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ماوه‌ی دو ساڵ زیندانی بكرێت، به‌ڵام ده‌میرتاش ره‌تیكرده‌وه به شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفراس به‌شداری دانیشتنی دادگا بكات.
پێشتریش ده‌میرتاش له دادگایه‌كی ئه‌نكه‌ره ره‌تیكرده‌وه به كه‌له‌پچه‌كراوی بچێته به‌رده‌م دادگا‌و به‌و شێوه‌یه دادگایی بكرێت.