(سبەی):
حكومه‌تی عێراق بڕی (18) ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی ساڵی (2016) جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كات.
به‌ختیار عیزه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سه‌یدسادق، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی دهۆك له شاری به‌غدایه و داوایلێكراوه چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی (2016)ی سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی (18) ملیار دیناره.
وتیشی: پاش گه‌یشتنی چه‌كه‌كان ئه‌گه‌ر پاره له بانكه‌كاندا هه‌بێت هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌كه ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر له (3) ملیار دیناری بۆ جوتیارانی سه‌یدسادق ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به ریزبه‌ندی دابه‌شبكرێت به‌شی (400) جوتیار ده‌كات.
تا ئێستا حكومه‌تی عێراق، بڕی (34) ملیار و (574) ملیۆن دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی شاره‌زوری له‌لا ماوه.