(سبەی):
دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش مانگ له وێستگه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ سێ كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی به كه‌پسپوله‌یه‌كی ئاسمانیی روسیایی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی.
كه‌پسوله ئاسمانییه‌كه‌ی روسیا له جۆری سویوزه و هه‌ر سێ كه‌شتیوانی هه‌ریه‌ك له روسیا و ئاژانسی ئاسمانیی ئه‌وروپا و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ناسای هه‌ڵگرتبو.
سێ كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كه ماوه‌ی (139) رۆژ له‌وێستگه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌تی له تاقیگه‌ی ئاسمانی خولگه‌یی مانه‌وه، ئه‌مڕۆش كه‌پسوله ئاسمانییه‌كه له‌رێگه‌ی په‌ڕه‌شوتێكه‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی دوره ده‌ستی كازاخستان كه‌وته‌خواره‌وه و هه‌ر سێ كه‌شتیوانه‌كه له‌ماوه‌ی (20) خوله‌كدا له كه‌پسوله فه‌زاییه‌كه ده‌رهێنراون و به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.