(سبەی):
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به‌كاتێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ بكات سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له‌و مادانه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه كه ناكۆكیان له‌سه‌ره.
میدیاكانی عێراق له‌زاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه بڵاویانكرده‌وه، كه هه‌فته‌ی داهاتو دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژ یاسای بودجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عیماد یوحه‌نا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێناچێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018) به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریداوه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گۆڕانكاری له بودجه‌دا بكات، هه‌تا هه‌ردولاش نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، دانیشتنی نا ئاسایی بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه به‌ڕێوه ناچێت.