(سبەی):
تیمێكی یونامی سه‌ردانی خورماتو ده‌كه‌ن‌و گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م كاولكارییه‌كانیان دۆكۆمێنیت كردوه.
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی دوزخورماتو به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیمێكی یونامی سه‌ردانی قه‌زاكه‌یان كردوه چونه‌ته هه‌ردو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی رزگاری و كۆماری، دواتریش بازاڕی هه‌ڵوێستیان به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانیه‌وه سوتێنرا كه به‌سه‌دان دوكانی له‌خۆگرتبو.
له‌دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر، دانیشتوانی قه‌زای خورماتو روبه‌ڕوی كوشتن‌و راوه‌دونان بونه‌وه، به‌سه‌دان خان‌و و موڵكی كوردنشینانی ئه‌و قه‌زایه سوتێنران‌و تاڵان كران.
شه‌لال عه‌بدول ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلێكارییانه له‌لایه‌ن وه‌فده‌كه‌ی یۆنامییه‌وه دۆكۆمێنت كراوه.