هاوشێوەی كۆمەڵەی خۆر دۆزرایەوە

(سبەى):

ئاژانسی نیشتمانی ئەمەریكا بۆ بەڕێوەبردنی بۆشایی ئاسمان كە بە (ناسا) ناسراوە كۆمەڵەیەكی نوێی هەسارە دۆزییەوە كە هاوشێوەی كۆمەڵەی خۆرە.

كۆمەڵە نوێیەكە پێكدێت لە ئەستێرەیەك بەناوی (كێپلەر- 90)ەو هاوشێوەی كۆمەڵەی خۆر كە زەویی یەكێكە لە هەسارەكانی، هەشت هەسارە بەدەوریدا دەسوڕێنەوە.

ئەمە گەورەترین دۆزینەوەیە لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر، كریستۆڤەر شالۆ ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە كۆمپانیای گۆگڵ كە بەشداری لە دۆزینەوەكەدا كردوە رایگەیاند؛ ئەم دۆزینەوەیە وا دەكات ئەستێرەی (كێپلەر-90) ببێتە یەكەم ئەستێرە كە هاوشێوەی كۆمەڵەی خۆر زۆرترین هەسارەی لە دەوری خۆی كۆكردبێتەوە.

بەپێی وتەى زانایان؛ ئەستێرەی (كێپلەر-90) هەندێك لە خۆر گەورەتر و گەرمترە و (2) هەزارو (545) ساڵی تیشكیی لە كۆمەڵەی خۆرە دورە.

لە دۆزینەوەی ئەم كۆمەڵە نوێیەدا لەرێگەی تیلیسكۆپێكی ئاژانسی ناسا بوە كە كۆمەڵە هەسارەكەی بینیوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە