(سبەى):
تائێستا نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە رێكنه‌كه‌وتون.
حه‌سه‌ن تۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی توركمان ئاماژە بەوە دەکات؛ هیچ رێككه‌وتنێك له‌ئارادا نییه بۆ تێپپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لەو لێدوانەیدا بۆ (سۆمه‌ریه‌نیوز)، تۆران ده‌ڵێت: “نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌باره‌ی میكانیزمی وردبینیكردن له لیستی ده‌نگده‌ران و داهاتوی پارێزگاكه‌وه ناكۆكن، ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر نه‌كات، سه‌خته بتوانرێت یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك تێپه‌ڕێندرێت”.
هەروەک باسى لەوەکردوە؛ بژارده‌ی كورد ئه‌وه‌یه حاڵه‌تی تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام توركمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه یاسایه‌كی تایبه‌ت به كه‌ركوك ده‌ربكرێت.