(سبەی):
له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی كانی ماسی، سه‌ربه پارێزگای دهۆك بۆمبێك به ئوتۆمبێلیكی میتی توركیادا ته‌قیه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فوراتنیوز، سەعات هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك گوندی ئه‌لكیش له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی كانی ماسی، سه‌ربه پارێزگای دهۆك، بۆمبێك به ئوتۆمبێلیكی سه‌ربازی تایبه‌ت به ده‌زگای هه‌واڵگری میتی توركیادا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكی ناو ئوتۆمبێله‌كه كوژراون و برینداربون.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای روداوه‌كه هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێگاكانی ناوچه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك داخستوه و تا ئێستاش نازانرێت بۆمبه‌كه له‌لایه‌ن چ كه‌س و هێزێكه‌وه دانراوه.