(سبەی):
دژی نەبونی موچە و کارەبا و سوتەمەنی، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە چەمچەماڵ دەستی پێ‌کرد.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران به رێپێوان له‌ناو شاره‌وه چونه‌ته ده‌روازه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و رێگای سه‌ره‌كی شاره‌كه و كه‌ركوكیان داخستوه.
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به (تۆڕی میدیای گۆڕان)یان راگه‌یاند: ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نی و موچه نیه و حكومه‌تیش زۆر بێباكه له ئاست داواكاری هاوڵاتیان، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه خه‌ڵك به‌دیار بێ باكی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دانیشتون.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: شتێك نه‌ماوه به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌سن ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و داهاتی ئه‌م وڵاته‌دا گرتوه.
خۆپیشاندانه‌كه له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندان و مانگرتنی به‌رفراوان ده‌ست پێبكه‌ن.