حەشد بە پاساوى داعش هێرش دەکات

(سبەى):

هێزێكی زۆری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە دەوروبەری ناحیەی نەوجول لە كفری كۆبونەتەوە و بەنیازن هێرشبكەنە سەر ناوچەكە بە پاساوى بونى داعش.

دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگەیاند، هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی كۆكراوەتەوە ‌و بە پاساوی هێرشكردنە سەر داعشەكانی پەڵكانە ‌و غەڕە بە نیازن پەلاماری ناوچەكە بدەن، بەڵام ئەو هێزە تەنها مەبەستیانە ئیرادەی خەڵكی ناوچەكە بشكێنن، ئەگەرنا لە سنورەكانی خۆیانەوە دەتوانن هێرشبكەنە سەر داعشەكان.

دلێر عەبدوڵا رەتیكردەوە هیچ هێزێكی خۆبەخش یاخود پێشمەرگە بۆردومانی خورماتویان كردبێت ‌و وتی: “حەشدی شەعبی خۆیان باش دەزانن كێ‌ بۆردومانەكەی كردوە، بەڵام بۆ پاساوێك دەگەڕێن بۆ ئەوەی پشتێنەیەكی ئەمنی بە دەوری خورماتودا دروست بكەن”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە