قائیمقامى دەربەندیخان: هیچ پارەیەك بۆ پەروەردە ‌و تەندروستی و خێمە دابین نەكراوە

بەشێک لەو خێمانەى هاوڵاتیان لەسەر ئەرکى خۆیان دروستیان کردون

(سبەى):

تائێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ كەرتی پەروەردە ‌و تەندروستی دەربەندیخان دابیننەكراوە و حكومەتی هەرێمیش هیچ خێمەیەكی بۆ خەڵک نەناردوە، ئەوەش بە وتەى قائیمقامى دەربەندیخان.

ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی دەربەندیخان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان) راگەیاند؛ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بودجەی پێویست بۆ زیانەكانی بومەلەرزەكە دابیننەكراوە ‌و هیچ بڕە پارەیەكیش بۆ نۆژەنكردنەوە ‌و چاككردنی ئەو زیانانە تەرخاننەكراوە كە بەر كەرتی پەروەردە ‌و تەندروستی كەوتون.

ناسیح مەلا حەسەن، وتی: “لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هیچ خێمەیەك نەنێردراوە ‌و لەلایەن رێكخراوە خێرخوازییەكانەوە تەنها (400) خێمە دابینكراون لەكاتێكدا زیاتر لە (10) هەزار خێزان لە شارەكەدا هەن”.

ئەوە لەکاتێکدایە خەڵکى قەزاکە نیگەرانن لە بەدەمەوە نەچونى حکومەتى هەرێم بۆ چارەسەرى کاریگەرى بومەلەرزەکە و لەسەر ئەرکى خۆیان خەیمە دروستدەکەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە