(سبەی):
نه‌وه‌یه‌كی مه‌هاتما گاندی پۆستی سه‌رۆكی پارتی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی هیندستانی وه‌رگرت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه؛ ئه‌مڕۆ راهول گاندی به‌ڕه‌سمی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه و جێگه‌ی سۆنیا گاندی دایكی گرتوه‌ته‌وه.
وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی پارتی كۆنگره كه پارتێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنه له‌لایه‌ن راهول گاندیه‌وه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابردودا ئه‌و پارته پاشه‌كشه‌ی كردوه و له هه‌ڵبژاردنەکانی ساڵی (2014)، له‌به‌رامبه‌ر پارتی بههاراتا جاناتا توشی شكستێكی گه‌وره بو.
سۆنیا گاندی، سه‌رۆكی پێشوی پارتی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن، وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ كوڕه‌كه‌ی و له وتارێكدا بۆ جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌ی، راهول گاندی به هیوای نوێ پارتی كۆنگره وه‌سف كرد.