(سبەی):
وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)ی كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا تاوتوێ كران و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان کردەوە.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچو، هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ باشترین بژارده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
فاخر محه‌مه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند؛ پێویستە ئێمە لەگەڵ هەدەپە و لایەنەکانی باشوری کوردستان بیر لە چارەسەری دۆخی خراپی هەرێمی کوردستان بکەینەوە و پشتیوانی یەکتر بین بۆ چارەسەری دۆخی نالەباری هاوڵاتیان.
وتیشی: ئێمە وەک بزوتنەوەکەمان پشتیوانیی لە عوسمان بایدەمیر دەکەین کە بەهۆی وتنی ناوی کوردستانەوە پەرلەمانی تورکیای هەژاند و پێویستە گرنگیی بە دۆخی باکوری کوردستان بدرێت.