حەمید زەڵمی
هه‌مو ساڵێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆژی 12/9 به رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستنیشان كردوه. ئه‌م رۆژه ده‌بێته رۆژی باسوخواسی گه‌نده‌ڵی له زۆربه‌ی میدیا و له نێوان چین و توێژه‌كاندا. ده‌بێ هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ڤایرۆسێكی کۆمەڵایەتی كارگێڕی چی بێت. شێوازه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی و په‌نجه خستنه سه‌ر رێگاچاره‌كانی و ئه‌و میكانیزمانه‌ی گونجاون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاكاری و سیاسیه چۆن ده‌ست بخرێن. پاڵنه‌ری مرۆڤ ده‌بێ بۆ تێوه‌گلانی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێ چی بێت، ئایا ته‌نیا له پێناو ده‌سكه‌وتێكی مادی دا ده‌كرێت. رۆڵی میدیا و راگه‌یاندنكاره‌كان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یدا چیه. ئایا ده‌كرێ كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت. ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كێن تێوه‌گلاون، ئایا ئێمه به‌شێك نین له‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له‌پله‌و پایه‌ی ئه‌واندا روده‌دات. هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه چۆن شیبكرێنه‌وه ده‌مانگه‌یه‌ننه ده‌ره‌نجام.
پێویسته سه‌ره‌تا چه‌مكی گه‌نده‌ڵی corruption رۆشن بكه‌ینه‌وه و له كوردستاندا لێكه‌وته‌كانی بخه‌ینه‌ڕو. زۆرێك له زانایان و بیرمه‌ندانی ئه‌م بواره لای خۆیانه‌وه كاریان له ناسین و شیكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردوه. گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ی جیهانیه له نێو سیستمی سیاسیی و كارگێڕی ده‌وڵه‌ته دیموكراسی و نادیموكراسیه‌كاندا زۆر تا كه‌م ره‌نگی داوه‌ته‌وه. مێژوه‌كه‌شی به ئه‌ندازه‌ی بونی ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵگا و بونی كۆبونه‌وه‌ی مرۆیی مرۆڤه‌وه گرێدراوه. وشه‌ی گه‌نده‌ڵی له Rumpere لاتینیه‌وه وه‌رگیراوه كه واتای شكاندنه كه‌واته له گه‌نده‌ڵیدا شتێك ده‌شكێت یان پێشێل ده‌كرێت كه ره‌نگه هه‌ڵسوكه‌وتی ئاكاری یان شێوازی یاسایی یان زۆرتر رێكاری كارگێڕی بێت. گه‌نده‌ڵی له كورتترین واتادا بریتییه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی له پێناو مه‌رامی تایبه‌تیدا. به چه‌ندین شێواز و فۆرمی جیا گه‌نده‌ڵی ده‌رده‌كه‌وێ كه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك شته. ده‌كرێ به هۆی ئه‌ركی گشتیه‌وه گه‌نده‌ڵی روبدات به په‌نابردنه به‌ر به‌رتیل و دامه‌زراندنی خزم و كه‌سوكاری نزیك یاخود به‌كارهێنان و دزینی سامانی گشتی ده‌وڵه‌ت به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ. به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ده‌زگاكا ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاریه‌كانی حكومه‌ت شێوازی جیاوازی گه‌نده‌ڵی بونیان هه‌یه. مه‌رج نیه گه‌نده‌ڵی له‌ناوه‌رۆكدا نایاسایی بێت، چونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی ئاكارییه. ته‌نیا ده‌سكه‌وتی مادی پاڵنه‌ر نیه بۆ تێوه‌گلانی مرۆڤ به‌م ئایدزه‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین پاڵنه‌ری جیا له پشت ئه‌مه‌وه بونیان هه‌یه له‌وانه: پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ویستی رامیاری، ئابوری به‌هێز، ده‌سه‌ڵات په‌رستی، خۆپه‌رستی و … هتد.
پێویسته ئاماژه به خاڵێكی گرنگ بكه‌ین ئه‌ویش بونی دو فۆرمی گه‌نده‌ڵین وه‌ك گه‌نده‌ڵی فه‌رمی و ده‌زگاییكراو و نافه‌رمی و نادام و دەزگاییكراون. كه ئه‌وه‌ی دوه‌میان كه‌سیه و له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانه‌وه ده‌كرێ و په‌یوه‌سته به ئاكار و خوی تاكه‌كانه‌وه. له هه‌مو باره‌كانیشدا له ده‌ستدانی فه‌زیله‌ته مرۆییه‌كانی تاكه‌كان له‌و داموده‌زگایانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌و پیشانه داده‌نێت كه پێوه‌ی خه‌ریكن. بۆ وێنه له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی و بابه‌تی بون لای دادوه‌رێك یان به‌رپرسێك یان رۆژنامه‌نوسێك ئه‌مه ده‌خوڵقێنێت. گه‌نده‌ڵی داموده‌زگاییش گه‌نده‌ڵیه‌كی كۆییه له‌ناو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی تاكه‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن و جوانی و پیشه‌یی بونیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه. جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی زۆرن وه‌ك (گه‌نده‌ڵی رامیاری، كارگێری، دارایی، یاسایی و هه‌ڵبژاردن، شاردنه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی رۆشنی له‌كاروباری وڵات‌دا). خراپترین جۆری گه‌نده‌ڵیش گه‌نده‌ڵی رامیاریه (political corruption) ، کە بریتیه له سه‌رپێچی كردنی ئه‌و رێسایانه‌ی كاری دامه‌زراوه رامیاریه‌كان له وڵات‌دا رێكده‌خه‌ن و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێگیری باری رامیاری و داڕمانی ماف و ئازادییه گشتیه‌كان داده‌نێت. فۆرمه‌كانی گه‌نده‌ڵی زۆرن وه‌ك ( مه‌حسوبیه‌ت، به‌رتیل، شێواندن، ئیختیلاس، واسیته). گه‌نده‌ڵی رامیاری ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی فه‌رمانره‌وایه‌تی وشێواندن و به‌لارێدابردنی پرۆژه رامیاریه‌كان وه‌ك یاسادانان و كه‌مكردنه‌وه و شاردنه‌وه‌ی رۆڵی به‌رپرسیارێتی له‌به‌رده‌م یاسادا و تێكدانی نوێنه‌رایه‌تی كردن له پرۆسه‌ی دارشتی رامیاری له بریاردانه‌كاندا.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م باسه ئه‌گه‌ر باس له كوردستان بكه‌ین، به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ئاشكرا كراوه كوردستان و عێراق له‌نێو بازنه‌ی سوری گه‌نده‌ڵی جیهاندان و وه‌ك گه‌نده‌ڵترین وڵات له لیستی وڵاتان تۆمار كراون. به جۆرێك عێراق و هه‌رێمی كوردستان پله‌ی دوه‌میان گرتوه دوای به‌نگلادیش. شێوازی ترافیك لایت به‌كارهاتوه بۆ پۆلێنكردنی گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌ك ئه‌و وڵاتانی پێشه‌نگن گڵۆپی سور و ره‌نگی زه‌رد بۆ وڵاته مام ناوه‌نده‌كان و ره‌نگی سه‌وزیش بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی سیستمێكی باشن و كۆنترۆڵی گه‌نده‌ڵییان كردوه. گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان وردتر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌می خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و كاروباره ده‌زگاییه‌كان به‌رهه‌میان هێناوه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سێك یان گروپێكی سیاسی. له‌ته‌ك گه‌نده‌ڵی رامیاری له هه‌رێم، گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕیش به‌رچاوترینن. گه‌نده‌ڵی رامیاری به‌رهه‌می بارودۆخی كولتوری و جڤاتی كۆمه‌ڵگای كوردی خۆیه‌تی. له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌زمونی رۆژنامه‌گه‌ری ئۆپۆزسیۆنی كوردی وه‌ك فریادره‌س و چاودێریكه‌ری گه‌نده‌ڵی نێوان داموده‌زگا حكومیه‌كان ته‌ماشا كراوه، له‌وێوه بابه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌هێننه‌وه نێو شه‌قام و دیدی گشتی هوشیار ده‌كه‌نه‌وه لێی. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌نوسان وه‌دیار ده‌خات كه ده‌بێ چاو له‌م نه‌خۆشیه نه‌پۆشن. چاودێرێ كردنی توندی ده‌سه‌ڵاتداران له وڵات دا لای ئێمه له مێژ نیه هاتوه‌ته گۆرێ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆز بوەته جێی سه‌رنجی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاو دیدێك هه‌یه پێیوایه ئه‌م كاره گه‌نده‌ڵی كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته بابه‌تی نێو كۆمه‌ڵگا. میدیا و رۆژنامه‌نوسان ده‌توانن ماناكانی ئازادی و مافه گشتیه‌كانی تاك به‌رده‌وام بهێننه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا و گه‌نده‌ڵیش وه‌ك بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ژیان و له‌ناوبردنی خۆشگوزه‌رانی، ده‌توانرێ له میدیاكانه‌وه زۆر كاری جدی و ئه‌وتۆی بۆ بكرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ زه‌مینه‌سازیش هه‌بێت تا میدیا بتوانێ سانسۆر نه‌كرێ و رۆڵی خۆی بگێڕێت.
هۆكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر و جۆراوجۆرن و ده‌كرێ لێره به‌م چه‌شنه لێكیان بده‌ینه‌وه:
حیزب و پارتی سیاسیی : حیزب له وڵاته مۆدێرنه دامه‌زراوه‌كاندا له‌دایك ده‌بێت وه‌ك ئامرازێكی نوێ تا بتوانێ خولقێنه‌ری به‌ها به‌رزه رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت، نه‌ك ببێت به بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه. لای ئێمه حیزب باركراوه له‌سه‌ر نیشتیمان و ده‌سكه‌وته‌كانی، به‌ڵام له راستیدا باره به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌وه. لێره حیزب حكومه‌تی داگیر كردوه و كردویه‌تی به ئامرازێك به ده‌ست خۆیه‌وه و ده‌سته‌بژێرێكی سیاسی هاتون لێزانانه سه‌رجه‌م كاروباریان گرتوه‌ته ده‌ست و سامانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی ئه‌م وڵاته‌یان بردوه و به‌رده‌وام بۆ پارێزگاری كردنی لێیان، خۆیان به نیشتیمان په‌روه‌ری و ده‌سكەوته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه گرێداوه تا نه‌توانرێ به‌پێی یاسا لێیان بكۆڵرێته‌وه. ئه‌و دیده‌ش كه رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی گێڕاوه، زه‌مینه‌ی له‌باری وای نه‌هێناوه‌ته پێش بتوانرێ شۆرشێكی باش له روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێبكرێت.
ونبونی هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری: كۆمه‌ڵگا له سێ چین پێكهاتوه، چینی بڕیارده‌ر، چینی ئاگامه‌ند له بڕیار، چینی جێبه‌جێكاری بڕیاردان. ده‌مێكه هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریش له نێو ئه‌م سێ چینه‌دا وه‌ك پێویست نه‌ماوه. ده‌سەڵاتی كوردیش به هۆی نقوم بونیه‌وه به هه‌ستی حیزبی و ده‌مارگیری سیاسیه‌وه، نه‌یتوانیوه هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری دابمه‌زرێنێ. نیشتیمان په‌روه‌ری له رێگای دامه‌زراندنی هه‌ستی حیزبیه‌وه له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌سته هاوبه‌شه نه‌ته‌وه‌ییه بوه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌بژێرێكی سیاسی. تا ئه‌م هه‌ست هاوبه‌شه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش نه‌گه‌رێته‌وه و نه‌كرێته بنه‌ما گه‌نده‌ڵی هه‌ر بره‌و ده‌سه‌نێت.
ئه‌و جیهانبینیه خێڵگه‌رییه رامیاریه وا ته‌ماشای ده‌سه‌ڵات و موڵكی گشتی ده‌كات كه غه‌نیمه و پاداشته بۆی و له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بیه‌وێ به‌كاری ده‌هێنێت. به‌م ته‌سه‌وره خه‌ڵك و هاوڵاتیانیش موڵكی ده‌سه‌ڵاتدارانن. زاڵبونی ئه‌م ئه‌زمونه‌ش بۆ سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌ی خراپی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بوته هۆی په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كۆمه‌ڵگاكه و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی وڵات و كوشتنی ئاینده‌سازی.
نائاماده‌یی شه‌فافیه‌ت له كاروباری حوكمرانی هه‌رێم خۆی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ری گه‌نده‌ڵی و زامنی په‌ره‌پێدانیه‌تی. گه‌نده‌ڵیش بكرێت ده‌پیۆشێت و ئازادی ده‌سته‌به‌ری زانیاریش له رێگه‌ی كه‌می و كزی ده‌زگای چاودێری كردنی داموده‌زگاییه‌وه ئه‌سته‌مه.
لاوازی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و هه‌لومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆ نه‌بونی وایكردوه گه‌نده‌ڵی و بێ متمانه‌یی له كاروباره‌كان لای هاوڵاتیان دروست ببێت، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی دیاری نێو كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌كانه كه كه‌س ناتوانێ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه بۆ شوێنێكی دیاریكراو بگه‌ڕێنێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دیارده‌ش سه‌ره‌تا پێویست به گۆڕینی ده‌موچاوه سیاسیه‌كان ده‌بێت، چونكه تا ئه‌وان هه‌بن ئه‌م سیستمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌رتیل ناوه‌ستێ. ده‌سكاری كردنی ئه‌و زه‌مینه كولتوری و سیاسیه‌ی له كوردستانیش هه‌یه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕەتیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه ئه‌و زه‌مینه‌یه خۆی گه‌نده‌ڵی دوپات ده‌كاته‌وه و بونی هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و ئه‌مه‌ش به هێزێكی كارای ئه‌قڵانی ده‌كرێت كه ئێمه ئێستا له نائاماده‌یی ئه‌م هێزه‌دا ژیان ده‌كه‌ین.