(سبەی):
تیروپشكی جامی یه‌كێتیی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را راكێشراو له قۆناغی پێش كۆتایدا چێڵسی و ئارسناڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ده‌كه‌ن.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی و به دیاركه‌وتنی یانه سه‌ركه‌وتوه‌كان، یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی راكێشا.
به‌پێی تیروپشكه‌كه، له‌و قۆناغه‌دا هه‌ردو یانه‌ی چێڵسی و ئارسناڵ له یاریی لوتكه‌دا روبه‌روی یه‌كده‌بنه‌وه، به جۆرێك یاریی رۆیشتن له نۆی مانگی داهاتو ئه‌نجامده‌درێت و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له (23)ی هه‌مان مانگدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی له‌نێوان هه‌ردو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و بریستۆڵ سیتیدا ده‌بێت و یاریی رۆیشتن له (10)ی مانگی داهاتو و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له (24)ی هه‌مان مانگدا ئه‌نجام ده‌درێت.