حەمەرەئوف حەمەعەلی
مرۆڤـ ده‌توانێ ببێته قه‌دیس، به‌ڵام بۆ مرۆڤ
ئاسان نیه ببێته مرۆڤێكی چاك، مرۆڤ به‌وه نیه
پێی بڵێی پاك، به‌شه‌ره‌ف، ئه‌مانه به ناو هه‌ڵگریبی
به‌ڵكو به‌وه‌یه به كرده‌وه له دڵتابێ‌و هه‌ڵگریبی
بۆیه ئه‌وه‌ی له پێش راپه‌ڕینه شومه‌كه‌وه تا هه‌نوكه قبوڵی ره‌خنه‌و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی قبووڵ نیه، رێك ئه‌و مرۆڤانه‌یه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداون، چونكه ئه‌وه ده‌زانن ئه‌م ره‌خنه‌و داواكارییانه ده‌بێته رێخۆشكه‌ر بۆ له‌قانی كۆڵه‌كه‌ی خواری حوكمڕانییان.
ئێستا به هه‌مو یاسایه‌كی ئاسمانی‌و سه‌رزه‌وی له هه‌رێمدا حوكم حوكمی شێوه خێڵه، خه‌ڵكی هه‌رێم به ره‌عییه‌ت‌و مشه‌خۆرو كاسه‌لێسی خۆیان ده‌زانن، هاوپه‌یمانه‌كه‌شیان خۆیان خێڵاوی كردوه، چونكه له‌م جۆره حوكمڕانییه‌ی ئێستای هه‌رێمدا بۆ ئەوەی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و ساماندا بگرن، پێویستی به‌م جۆره حوكمڕانییه‌ی ئێستایه، ئه‌وه‌ی په‌رتوكی دیواری ته‌مه‌ن بخوێنێته‌وه ئه‌و راستییه به راشكاوی ده‌بینێ كه له مێژه هه‌نگاو بۆ ئه‌م مه‌رامه‌ی ئێستا داڕێژراوه.
به‌ڕاستی ئێمه‌و خه‌ڵك نه‌ك كاڵفامبوین، به‌ڵكو كه‌ساسیش بوین له بیر‌و هۆشماندا، ته‌مه‌نمان بێ‌ئاگا له‌گه‌ڵ ئه‌مانه برده‌سه‌ر، جار جار وا رێده‌كه‌وێ به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه كه كاری كاره‌باچێتییه رێم ده‌كه‌وێته باخه‌كانیان، راستر وایه بڵێم ڤێلاكانیان، هه‌ڵسوكه‌وتی وا ده‌بینم، ده‌بیستم له خۆیان‌و حه‌شه‌مه‌كانیان، تا له كاره‌كه‌م ده‌بمه‌وه ده‌یان جار ده‌ڵێم خودایه ئه‌مانه سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانمانن، ئیتر ژیانی نه‌گۆڕ بۆ بگۆڕ چۆن روده‌دا؟! به‌م بێده‌نگییه‌ی ئێستا‌و ئه‌م ره‌فتارانه‌ی لێیان ده‌بینم، چونكه تا ئێستا چیمان كردوه چینێكی چاوچنۆك خۆپه‌رست چونه‌ته سه‌ر، چونكه تا هه‌نوكه چاوپۆشیمان له رابردو و ئێستایان كردوه، و هه‌ورچییه‌كیان كردبێ له قسه باقوبریقه‌داره‌كانیان وه‌ك فرمێسكی تیسماح وابوه، چونكه فرمێسكی ئه‌م گیانداره دڕنده‌یه له ژماردن نایه، وه‌ك قسه‌كان‌و كرداره‌كانی سه‌ركرده‌كان، كاتێ ئه‌مان له ته‌نگه‌ژه‌دابن ئه‌ویش كاتێ برسی له ته‌نگه‌ژه‌دابێ.
بۆیه له ئێستادا ناعه‌داله‌تی هێنده زۆره به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌ركه، ئیتر شه‌رمه ماڵ‌و مناڵمان برسی گیرفانمان خاڵی ئه‌وانیش وه‌ك فیرعه‌ون بژین، خۆیان‌و حه‌شه‌مه‌كانیان و ئێمه‌ش به سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی خۆمانیان بزانین، چونكه ئه‌وان شه‌رم ناكه‌ن كاتێ مرۆڤ شه‌رمی نه‌كرد هه‌رچی ده‌یه‌وێ ده‌یكات، وه‌ك ئێستای حوكمڕانانی هه‌رێم، ئه‌م ریفراندۆمه‌ش راستی قسه‌كانم ده‌سه‌لمێنێ كه وه‌ك پاڵه سه‌یرمان ده‌كه‌ن هه‌ر ئێمه‌یان بۆ به‌ڵێ ده‌وێ بۆیه تا ئه‌مانه هه‌بن و ئێمه‌ش بێده‌نگ، ئه‌م ژیانه جه‌حیمه له نه‌گۆڕیدا ده‌بێ، كار وا بڕوا بگۆڕ بۆ باشتر دوره!