سه‌باح محه‌مه‌د
خۆپیشاندان و روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی سنوری پارێزگای سلێمانی كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ده‌ربڕی كێشه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستانه نه‌ك ته‌نها سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌رامبه‌ر حوكمڕانی گه‌وجانه و بێ ده‌ربه‌ستانه‌ی پارتی و یه‌كێتی، و په‌یامێكی ئاشكرا و رونی خه‌ڵكه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه بڕۆن و واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن و ده‌ست له یه‌خه‌ی خه‌ڵك به‌ربده‌ن، چونكه ئه‌مانه ئه‌هلیه‌تی قیاده‌كردن و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان نیه، و خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردوه كه ئێوه‌یان كردوه به حاكمی شار، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌عده‌ن و ماهیه‌تی ئه‌مانه مه‌عده‌نێكی داڕزاو و به‌تاڵه له به‌رپرسیارێتی.
ئه‌م خۆپیشاندانانه خۆپیشاندانێكی خۆڕسكی جه‌ماوه‌رییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م خۆپیشاندانانه ئامانجی دیاریكراویان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستا بینیومانه جۆرێك له تێكه‌ڵی له ئامانجه‌كاندا هه‌یه و سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران له پێناو یه‌ك ئامانجی دیاریكراودا نه‌هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام، به‌شێك له خۆپیشانده‌ران داوای سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كانیان ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ش رویدا له‌زۆربه‌ی شار و قه‌زا و ناحیه‌كان، له‌ڕاستیشدا ئه‌مه ئامانج نیه‌و سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان دۆخی خراپی خه‌ڵك به‌ره‌و باشتر نابات، سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان زۆر ناخایه‌نێت و كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆپیشاندانه‌كه بێ ئامانج بێت و ئامانجه راسته‌قینه‌كه‌ی نه‌پێكێت.
پێویسته دوای كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی هه‌شت، قیاده‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگرنه ده‌ست، و ئامانج و مه‌به‌ستی خۆپیشاندانه‌كان دیاریبكه‌ن، و به‌رده‌وامی بده‌ن به خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه و دور له زیان گه‌یاندن به مومته‌له‌كاتی گشتی، تا ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه دێته‌دی.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته هێزه چه‌كداره‌كان (به ئاسایش و پێشمه‌رگه)وه ئارام بن و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌ن و ته‌قه‌یان لێ نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌ركیانه گیانیان بپارێزن، ئاگاداری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بن، له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی مافیا و گه‌نده‌ڵكاراندا هاوڵاتیان شه‌هید نه‌كه‌ن.