لەیلا جەمال
مێژو خۆى دوباره ئه‌كاته‌وه، چونكه بكه‌ره‌كانى ئه‌مڕۆ زۆر له بكه‌ره‌كانى دوێنێ ئه‌چن. به‌وپێیه‌ی مرۆڤ به سه‌رێك بونێكى بایه‌لۆژیه، غه‌ریزه پاڵنه‌رى زۆر كرده‌یه‌تى.
عه‌قڵانیه‌كان هه‌مو كرده‌یه‌كى غه‌ریزى به كرده‌یه‌كى جیا له شوناسى مرۆیی مرۆڤ ده‌زانن. كەواته عه‌قڵانى بون یه‌كسانه به مرۆڤ بون، غه‌ریزى بونیش یه‌كسانه به ئاژه‌ڵبون.
پرۆسه‌ى عه‌قڵانى بون پرۆسه‌یه‌كى ورد‌و خورته، ئه‌مه جێ دێڵم بۆ فه‌لسه‌فیە‌كان. به‌ڵام پرۆسه‌ى غه‌ریزى بون ئاسانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى عه‌قڵانى نیت، غه‌ریزیت.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مێژو، مێژو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌و روداوانه‌ى ئێمه دروستیان ئه‌كه‌ین. كه‌واته ئه‌مڕۆ ئه‌مانه‌وێ چى بكه‌ین بۆ مێژو؟
ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ت ته‌نها شه‌ڕى نانه، له مێژودا ده‌نوسرێته‌وه شه‌ڕى تۆ بۆ نان، نان خواردنیش ئاسایی كرده‌یه‌كى غه‌ریزیه. وەک چۆن پەلاماردان کردەیەکی غەریزیە.
راسته ماسلۆ حەفتا ساڵ پێش ئێستا ده‌ڵێت، بەبێ تێركردنى پێویستیه غه‌ریزیه‌كان، مرۆڤ ناتوانێ وه‌ك پێویست عه‌قڵ و تواناكانى گه‌شه بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكاریانه‌ى به‌هۆى توانا‌و وزه‌ى له بن نه‌هاتوى مرۆڤه‌وه هه‌ن، نه‌ك تیۆرێك بگره كۆى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانى توشى كه‌موكورتى كردوه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ به‌هۆى ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌وه كه خاوه‌نیه‌تى.
كه‌واته، ئه‌گه‌ر چى برسین، ئایا ئەتوانین شه‌ڕێكى عه‌قڵانى بكه‌ین؟ من ئه‌ڵێم به‌ڵێ، به‌ڵام مافى ئه‌وه‌م نیه بە کەس بڵێم چۆن، چونكه ده‌بێت ئێمه ئازاد بین. ئه‌لف و بێى ئازادیش ره‌تكردنه‌وه‌ى سته‌مكاریه.
ده‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌م سته‌مكاریه پشودرێژ بین، به‌ڵام چۆن؟ مافى ئه‌وه‌م نیه بڵێم چۆن، چونكه ده‌بێت ئێمه ئازاد بین. پێویستە خه‌باتمان بۆ ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌باتمان بۆ ئامانجه جوزئیه‌كان لێ تێكه‌ڵ نه‌بێت، به‌ڵام چۆن؟ مافى ئه‌وه‌م نیه بڵێم چۆن، چونكه ده‌بێت ئێمه ئازاد بین.