(سبەی):
سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند؛ له دوای كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هەرێم پرۆژه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لمان هه‌یه بۆ داهاتویه‌كی دور و نزیك و داوا لە لایه‌نه‌كانی دیکە دەکات بچنه به‌ره‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌وه.
د.ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندوه؛ له‌به‌ر دو هۆكاری سه‌ره‌كی بزوتنەوەی گۆڕان له حكومه‌ت كشاوه‌ته‌وه؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌هۆی شكستی حكومه‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوه‌می هۆکاریش مامه‌ڵه‌نه‌كردنی حكومه‌تی ناوه‌نده له‌گه‌ڵیدا چونكه به‌غدا پێیوایه حكومه‌تی هه‌رێم شكستیهێناوه و رابه‌رایه‌تی ده‌نگی میلله‌ته‌كه‌ی ناكات.
سه‌رۆكی جڤاتی گشتی وتوەیەتی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتیمانی، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت و كاری له پێشینه‌ی ئه‌و حكومه‌ته كاتییه دابین كردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بێت.