بچوکترین هۆتێل؛ لە ئۆتۆمبێلێکدا

(سبەی):

محەمەد مەلاحمی، تەمەن (64) ساڵ دوای خانەنشین بونی، بیری لەڕێگەیەکی دیکەی کارکردن کردەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی و تاکە هۆکاریش کە لەبەردەستی بو  ئۆتۆمبێلە فۆڵکس واگنە مۆدێل کۆنەکەی بو.

هۆتێلە یەک ژورییەکەی ئەو پیاوە ئوردنییە، لە ئۆتۆمبێلە کۆنەکەی پێکهاتوە و کە بە هۆتێل فو بێتڵ ناسراوە و لە ساڵی (2011)ەوە کردویەتییەوە و بە بچوکترین هۆتێلی جیهان دادەنرێت.

هۆتێلەکە بە تابلۆی بچوکی دەستکرد رازێنراوەتەوە کە لەلایەن کچەکەی مەلاحمییەوە دروست کراوە و خواردنی جۆراو جۆریش لە ئەشکەوتێکی نزیکی هۆتێلەکە پێشکەش بە میوانەکانی دەکات.

نرخی یەک شەو مانەوە لەو هۆتێلە (75) دۆلارە، کە گەشتیار دەتوانێت چێژ لە مانەوەی ببینێت، بەهۆی سروشتی جوانی دەوروبەرییەوە کە دیمەنێکی سەرنجڕاکیشی هەیە لە بیابانەکانی ئوردندا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە