“تائێستاش كەناڵی پەیوەندی لەنێوان نوری مالیكی و پارتیدا هەیە”

ماليكى و بارزانى .. ئەرشیف

(سبەى):

بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای دەكات؛ پەیوەندییان لەگەڵ پارتی و مەسعود بارزانی بەردەوامە و مەرجیشیان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی، گەڕانەوەی مالیكییە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.

هیشام روكابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ نوری مالیكی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مەسعود بارزانی نەپچڕاندوە تا ئێستاش كەناڵی پەیوەندی هەیە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

سەبارەت بە پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، روكابی راگەیاندوە؛ مەرجی مالیكی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی پشتیوانیكردنیەتی بۆ گەڕانەوەی  بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، هەرلایەنێكیش باوەڕی بە زۆرینەی سیاسی هەبێت دەبێتە هاوپەیمانی مالیكی لەنێویشیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان.

هەوڵدانی پارتی بۆ نزیكبونەوە لە نوری مالیكی لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا ئەو حیزبە مالیكی بە دیكتاتۆر وەسف دەكرد و بە بڕینى بودجە و موچەی هەرێمی تۆمەتبارى دەکەرد، ئەوە جگە لەوەى تۆمەتی خیانەتیشی دەدایە پاڵ هەر لایەنێك كە لەنوری مالیكی نزیك بوایەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە